جام کوردی - سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و پیرۆزبایی لە ڕیبەری نوێی ئێران دەکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سێ شەممە، ١٠ ئادار ٢٠٢٦، ڕایگەیاند "پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین بەبۆنەی دەستنیشانکردنی ئایەتوڵڵا موجتەبا خامنەیی وەک ڕابەری باڵای نوێ".
سەرۆکی یەکێتی وتوشیەتی کە "هیوادارین ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئاشتییەکی بەردەوام بۆ ناوچەکە".