جام کوردی - کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا بڵاویکردەوە، ڤڵادیمیر پوتن لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعود پزیشکیان داوای کردوە هەرچی زوترە گرژییەکان کەمبکرێنەوە.
کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کرێملن)، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ سێشەممە، ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی وڵاتەکە، لە ماوەی یەک هەفتەدا بۆ دوەم جار پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ئەنجام دا .
بەپێی راگەیەنراوەکە، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پوتن جەختی لە هەڵوێستی خۆی بۆ هێورکردنەوەی خێرای ململانێکان کردوەتەوە، کە مەبەست لێی ئەو شەڕەیە کە لە نێوان ئێران و هاوپەیمانیی ئەمریکی-ئیسرائیلیدا هەڵگیرساوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو،" پوتن داوای کردووە هەرچی زووە گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمبکرێنەوە "