جام کوردی- بە بۆنەی شەهیدبوونی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی، ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی، لە کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، دەفتەری یادەوەری کرایەوە.

ئەم دەفتەرە یادەوەرییە لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە بۆ سەرەخۆشی کراوە بوو و کونسوڵخانەی گشتی ئێران لە هەولێر شاهیدی ئامادەبوونی شاندی جۆراوجۆری حزبی و حکومی و کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان و چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگای کوردستان و کونسوڵی گشتی و نوێنەری سیاسی و دیپلۆماسی وڵاتانی جۆراوجۆر لە هەرێمی کوردستان بوو. ئامادەبوان لەلایەن بەڕێز فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتی و کارمەندانی کونسوڵخانەوە پێشوازیان لێیکرا.