جام کوردی - وفدێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە هەولێر سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد، بەمەبەستی پێشکەشکردنی پرسە و سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهیدبوونی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی.

وفدێکی یەکگرتوو کە پێکهاتبوو لە هادی علی یاریدەدەری ئەمینداری گشتی، سەلاحەدین بابەکر کارگێڕی مەکتەبی سیایی، محەمەدهاودیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و عەبدلعەزیز هەرکی کارگێڕی مەکتەبی پەیوەندیەکان، ڕۆژی سێشەممە ۲۰۲٦/۳۱۰ لە هەولێر سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد، بەمەبەستی پێشکەشکردنی پرسە و سەرەخۆشیی  یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی شەهیدکردنی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئایەتوڵا خامنەیی.

وەفدی یەکگرتوو لەلایەن فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتی ئێران پێشوازی گەرمیان لێکرا.