دیمەنەکانی ئەو شارە، دۆخێکی ترس و پڕ لە دڵەڕاوکێ نیشان دەدەن؛ خەڵک بۆ پاراستنی گیانی خۆیان، روویان لە پەناگەکان و گەراجی ژێرزەمینیی ئۆتۆمبێلەکان کردووە.
لە تەلئەڤیڤ کە ناوەندێکی سەرەکیی بازرگانی و ئابووریی ئەو وڵاتەیە، هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکانی بەرگریی شارستانی دەبن، لەگەڵ لێدانی زەنگ تاوەکو بەرەبەیان لە پەناگەکاندا دەمێننەوە یان تاوەکو ئەو کاتەی پێیان دەگوترێت سەلامەتە.
گەراجی باڵەخانە بەرزەکان، کە زۆربەیان لە بنەڕەتدا وەک پەناگەی فریاگوزاری دروستکراون، پڕببوون لەو خێزانانەی بەدوای شوێنێکی ئارامدا دەگەڕان.