ناوبراو بە ئاشکرا پاڵپشتی خۆی بۆ لێهاتوویی کوڕی ڕێبەری باڵای ئێران دەردەبڕێت و وەک "جێگرەوەیەکی سەرکەوتوو" وەسفی دەکات.
شێخ دارا ئاماژە بەوە دەکات کە سەید موجتەبا خامنەیی خاوەنی چەندین خەسڵەتی منەوەر و سەرکردانەیە کە دەتوانێت بە دڵسۆزی و چاونەترسییەوە ئەو ئەرکە قورسانەی لەسەر شانی باوکی بووە، بە شێوەیەکی باشتر و ژیرانەتر جێبەجێ بکات.
ئەو وتی: لە سەرەتای لاوییەوە لە ناو جومگەکانی دەوڵەت و سوپای پاسداران بووە و شارەزاییەکی وردی لە بنیادنانی دەوڵەتدا هەیە.
هاوکات شارەزایەکی تەواوی لە کاروباری ناوخۆ و دەرەوەی ئێران هەیە و وەک کەسێکی "چاوکراوە" دەردەکەوێت.
هەرچەندە ناوچەکە و ناوخۆی ئێران لە ڕەوشێکی ئاڵۆزی سیاسی و دارایی دایە، بەڵام شێخ دارا پێی وایە موجتەبا خامنەیی بەو عەقڵییەتەی لە باوکییەوە بۆی ماوەتەوە، دەتوانێت بە پرس و ڕاوێژ ئەم قۆناغە تێپەڕێنێت.
لە کۆتایی گفوگۆکەدا وتی: لە ناو جەرگەی بڕیارەکاندا گەورە بووە و دەتوانێت ببێتە جێگرەوەیەکی سەرکەوتوو بۆ باوکی."