کارتەر ئاماژە بەوە دەکات کە لە ساڵی ١٩٧٩وە، واتە لەو کاتەوەی واشنتن و پەکین پەیوەندییەکانیان ئاسایی کردووەتەوە، چین تەنانەت یەک جاریش نەچووەتە ناو شەڕی هیچ وڵاتێکەوە، لە کاتێکدا ئەمریکا لە دۆخێکی شەڕی هەمیشەییدا بووە. کارتەر ئەمریکا بە "شەڕانگێزترین وڵات لە مێژوودا" ناودەبات، بەهۆی هەوڵەکانی بۆ سەپاندنی بەهاکانی و کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەی وزەی وڵاتان.
بەپێی ناوەڕۆکی نامەکە، کە ئاژانسی (نیوز ویک) بڵاویکردووەتەوە، جیاوازییەکە لە شێوازی خەرجکردنی سامانەکاندایە:
چین: وەبەرهێنانی کردووە لە تەکنەلۆژیای 6G، شەمەندەفەری خێرا، ژێرخانی زیرەک، زانکۆ و نەخۆشخانەکان.
ئەمریکا: بڕی ٣٠٠ تریلیۆن دۆلاری لە خەرجییە سەربازییەکاندا بەفیڕۆداوە تەنها بۆ ملکەچکردنی ئەو وڵاتە بچووکانەی دەیانەوێت لە هەژموونی واشنتن ڕزگاریان بێت.
"ئەگەر ئەو ٣٠٠ تریلیۆن دۆلارەمان لە جیاتی شەڕ، لە ژێرخانی ئابووری و تەندروستی خەرج بکردایە، ئێستا خاوەنی باشترین سیستەمی پەروەردە و تەندروستی دەبووین و پردەکانمان نەدەڕووخان.
سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا بە داخەوە باس لەوە دەکات کە بەهۆی ئەم سیاسەتە هەڵانەوە، سیستەمی پەروەردەی ئەمریکا لە دواوەی وڵاتانی وەک کۆریای باشوورە، و لە کاتی قەیرانە گەورەکانی وەک کۆرۆنادا، ئەمریکا زۆرترین زیانی بەرکەوت چونکە لە جیاتی سیستەمی تەندروستی، پارەکەی لە چەکدا خەرج کردبوو.
وەرگێڕانی بە دەستکارییەوە: سالار سەراوی