جام کوردی - سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ ئەمڕۆ "گومەزی ئاسنین" زیاتر لە تەنزێکی گاڵتەجاڕانە دەچێت.

محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە هەژماری خۆی لە ئێکس دەڵێت، ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە توانای موشەکیی ئێرانی تێکشکاندووە. بەڵام شەپۆلە سەرەتاییەکانی هەڵدانی مووشەک، بۆ کوێرکردنی رادار و سیستمی بەرگری بوو. ئێستا، ئێران دەتوانێت بە ژمارەیەکی کەمتری مووشەک، هەر شوێنێک کە بیەوێت بیکاتە ئامانج.

دەشڵێت، ئەمڕۆ "گومەزی ئاسنین" زیاتر لە تەنزێکی گاڵتەجاڕانە دەچێت.