جام کوردی - گوتەبێژی قەرارگەی خاتەمۆلئەنبیای ئێران رایگەیاند کە رێگە نادەن یەک لیتر نەوت لە بەرژەوەندیی ئەمەریكا بە گەرووی هورمزدا بڕوات و دەشڵێ‌، "نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 200 دۆلار".

ئیبراهیم زولفقار گوتەبێژی قەرارگەی خاتەمۆلئەنبیا ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئادار، وێڕای ئاماژە بەوەی کە  وڵاتەكەی رێگە نادات یەك لیتر نەوت بە گەرووی هورمز تێپەڕێت لە بەرژەوەندیی ئەمەریكا و هاوپەیمانانی بێت، دووپاتیشی دەكاتەوە هێرشەكانی ئێران بەردەوام دەبێت.

وتیشی: "رێگە بە یەك لیتر نەوت نادەین بڕوات، هەر كەشتییەك و بارهەڵگرێك بڕوات، ئەوا ئامانجێكی رەوای ئێمە دەبێت".

دووپاتیشی دەكاتەوە ئێران پێشبینی دەكات نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 200 دۆلار بەرز ببێتەوە.