جام کوردی - کەشتیوانێکی تایلەندی سێڵفی لەگەڵ کەشتییەکەیان گرتووە کە سوپای پاسداران کردیە ئامانج و ئەمە لە کاتێک دایە کە سەرۆکی ئەمریکا باس لەوە دەکات هەموو توانای دەریایی ئێرانیان لەناوبردووە و هەموو کەشتییەک بێ گرفت لە گەرووی هورمز بپەڕێتەوە.

بەرپرسانی سەربازیی ئێران جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە بێ مۆڵەتی ئەوان هیچ کەشتییەک ناتوانێ لە گەرووی هورمز بپەڕێتەوە و ڕێگە نادەن هیچ کەشتییەکی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەوێ بپەڕێنەوە.