​جام کوردی - ​شێخ حوسێن خوشناو، وتاربێژی حوسێنییەی سلێمانی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ جام کوردی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی ئێران و ئازادیخوازانی جیهان کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی وەک ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران.

​وتاربێژی حوسێنییەی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم بڕیارە لە کاتێکی هەستیاردا هات، کاتێک دوژمنان چاوەڕوانی تێکچوونی دۆخی ئێرانیان دەکرد، بەڵام زانایان و دانایانی ئەو وڵاتە بە عەقڵێکی فراوان و لێکدانەوەیەکی جیهانی، توانییان ئەو بۆشاییە بە کەسایەتییەکی لێهاتووی وەک موجتەبا خامنەیی پڕ بکەنەوە.

وتیشی: "بەدڵنیاییەوە سیفەتەکانی ڕێبەری کۆچکردوو لە جەنابی سەید موجتەبادا ڕەنگی داوەتەوە، چونکە ئەو پەروەردەکراوی دەستی ڕێبەری گەورە بووە."

​شێخ حوسێن جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەڵبژاردنە لە لایەک بووەتە مایەی "تۆقاندنی دوژمنان" و لە لایەکی ترەوە بووەتە هۆی خۆشحاڵی دۆستانی کۆماری ئیسلامی.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، هیوای سەرکەوتنی بۆ ڕێبەری نوێ خواست و نزای کرد کە گەلی ئێران و ئازادیخوازان زاڵ بن بەسەر "ئەمریکای شەیتانی گەورە" و ئیسرائیلدا، کە بە نوکەری ئەمریکای وەسف کرد.