جام کوردی - بەوپەڕی خەم و پەژارەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بەبۆنەی شەهیدبوونی مەزڵوومانەی ڕێبەری حەکیم و دانای شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئیمام خامنەیی (قدسسره الشریف) ئاڕاستەی حەزرەتی وەلی عەسر (عج) و شوێنکەوتووان و دۆستانی ئەو تێکۆشەرە گەورەیە لە سەرتاسەری جیهان دەکەین.
بەڕێزیان تەمەنی پڕبەرەکەتی خۆیان لە پێناو بەرز ڕاگرتنی ئیسلام، بەرگریکردن لە ئامانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی، خزمەتکردن بە گەل و پاڵپشتیکردنی چەوساوەکانی جیهان تەرخان کرد، و لە کۆتاییدا لەم پێناوەدا گەیشتنە ئاواتی لەمێژینەی خۆیان کە ئەویش شەهیدبوون بوو لە پێناو خودادا.
بەو بۆنەیەوە، کونسوڵگەری گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە، ٢٤ و ٢٥ی ڕەشەممە (١٥ و ١٦ی مارس)، لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تاوەکو ٣ی پاشنیوەڕۆ، کتێبی یادەوەریی شەهیدبوونی بەڕێزیان دەکاتەوە و پێشوازی دەکات لە دەربڕینی هاوخەمیی بەرپرسانی حکومی، کونسوڵ و دیپلۆماتکارانی نیشتەجێ، کەسایەتییە ناودارەکانی خێڵ و عەشایەر، زانایانی ئاینی و ڕێبەرانی تەریقەتەکان، سەرکردەی پارتە سیاسییەکان، و کەسایەتییە زانستی، کولتووری، ئەکادیمی و هونەرییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق... کونسوڵگەری گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران - هەولێر