عێراقچی بە پرسیاری "یونسکۆ لەکوێیە؟" داوای هەڵوێستی جیدی لەم ڕێکخراوە دەکات بۆ پاراستنی مێژووی ناوچەکە. ئەم هێرشانە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ناسنامە و کولتووری ناوچەکە دروست دەکەن کە بەشێکن لە سەرمایەی مرۆڤایەتی.
عێراقچی: بێدەنگیی یونسکۆ بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل جێگەی قبووڵ نییە
جـــــام کـــــوردی - عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕەخنەی توند لە بێدەنگیی ڕێکخراوی یونسکۆ دەگرێت و ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنەوارە مێژووییەکانی وڵاتەکەی قبووڵکراو نین. لەم هێرشانەدا چەندین ناوچەی مێژوویی کە مێژوویان بۆ سەدەی چواردەیەم دەگەڕێتەوە و لە لیستی میراتی جیهانیی یونسکۆدا تۆمارکراون، کراونەتە ئامانج.
9 کاتژمێر لەمەوبەر