وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە گەلی ئێران سەرەڕای فشارەکان و هەڕەشەکانی دوژمنان، بەهێزتر لە پێشوو بەردەوام دەبێت.

عەباس عێراقچی لە کاتی بەشداری لە رێپێوانی جەماوەریی ڕۆژی جیهانی قودس لە تاران وتی، گەلی ئێران بە پشتبەستن بە خودا و بە یەکگرتوویی نیشتمانی بەردەوام دەبێت.

ئەو جەختی کردەوە:

“پشتیوان بە خودا بەهێزەوە بەردەوام دەبین و دوژمنانمان ناچار دەکەین کە دان بە هێزی گەلی ئێراندا بنێن.”

عێراقچی ئاماژەی بە ئامادەبوونی فراوانی خەڵک لە رێپێوانەکانی ڕۆژی قودس کرد و وتی ئەمە پیشاندەری ئیرادەی پتەوی گەلی ئێرانە بۆ پاراستنی سیاسەتی وڵاتەکەیان و پشتیوانی لە فەلەستین.