جام کورد- جەنەراڵ موحسین ڕەزایی، فەرماندەی پێشووی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە کە گەرووی هورمز ناکرێتەوە.
ڕەزایی، بە ئاماژەدان بەوەی کە هیچ کەشتییەکی ئەمریکی مافی چوونە ناو کەنداوی فارسی نییە، وتی: بوونی ئەمریکا لە کەنداوی فارس هۆکاری سەرەکی نائەمنی لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودایە.
ناوبراو زیادی کرد: بە بێ کشانەوەی ئەمریکا لە کەنداوی فارس و کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز لە لایەن وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتی عومان کە لە هەردوو دیوی ئەم گەروەن، مەحاڵە ئەمنیەت دروست بکرێت.
ڕەزایی جەختی لەوە کردەوە: کۆتایی شەڕیش لە دەستی ئێمەدایە؛ چاوێک لە کۆتایی شەڕەکە دەکەین کە یەکەمجار هەموو زیانەکانمان لە ئەمریکا وەربگرینەوە و دەبێ بگەینە گەرەنتی سەد لە سەد بۆ داهاتوو، کە بەهەمان شێوە بەبێ کشانەوەی ئەمریکا لە کەنداوی فارس مومکین نییە؛ بۆیە مەرجی دووەم کشانەوەی ئەمریکایە لە کەنداوی فارس.