جام کوردی - فیگارۆ، ڕۆژنامەیەکی فەڕەنسی، نووسیویەتی: بڕیار بوو ئۆپەراسیۆنی بەناو "توڕەیی حەماسی" یەکلاکەرەوە بێت.
فیگارۆ ئاماژەی بەوەدا: بەڵام شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران، دوای دوو هەفتە لە دەستپێکردنی، نەیتوانیوە ئامانجەکانی خۆی بپێکێت.
ڕاشیگەیاند؛ پێدەچێت دوای هێرشی درۆنی بۆ سەر وڵاتانی کەنداوی فارس، ئێستا گەمارۆدانی گەرووی هورمز حکومەتی ئەمریکای تووشی سەرسوڕمان کردبێت.