بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی بازرگانی دەروازەی سەیران بەن ڕایگەیاند، دوای داخراوی مەرزەکە کە پەیوەست بە دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و ئەمەریکا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، ئەمڕۆ جارێکی تر دەروازەکە بەڕوی بازرگانان و هاتوچۆی بازرگانی کرایەوە. هیواخوازە کردنەوەی دەروازەکە بۆ پاراستنی نرخی کاڵاو پێداویستییەکانی هاوڵاتیانی هەرێم گرنگە.

هەروەها دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند کە دەروازەکەیان سبەی بەڕووی هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری دەکرێتەوە. سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەکە، گوت: “ئێمە هەموو ئامادەکارییەکانمان تێدایە بۆ کردنەوەی دەروازەکە و لە دیوی ئێرانیشەوە ئامادەکاری کراوە؛ سبەی بە فەرمی دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە”.

لە ماوەی شەڕەکەوە نرخی کاڵاکان گرانبووە، و کردنەوەی مەرزەکان کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەکان دەکات. یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەروازە سنوورییەکان بەڕووی بازرگانان و هاوردەکاران کرابەوە و دۆخەکە بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت.