جام کوردی - عەباس عێراقچی وەزیری درەوەی ئێران ڕایگەیاند،داگیرکردنی دوورگەی خارگ هەڵەیەکی گەورەتر دەبێت لە هێرشکردنە سەری. تاوەکو ئێستا هیچ دەسپێشخەرییەکی دیاریکراو بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ئارادا نییە.
وتیشی ، پێشوازی لە هەر دەسپێشخەرییەکی ناوچەیی دەکەین کە ببێتە هۆی کۆتاییهێنانێکی دادپەروەرانە بە جەنگ.
ئاماژەی بەوەش دا: تەنگەی هورمز بۆ هەمووان کراوەیە، تەنها بۆ کەشتییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نەبێت.
هێمای بەوەشکرد، بارودۆخی ئێران جێگیرە و هیچ جۆرە جیابوونەوە و درزێک لە دامەزراوەکانی دەوڵەت یان سوپادا نییە.پەیوەندییەکانمان لەگەڵ قەتەر، سعوودیە، عومان و وڵاتانی دراوسێ بەردەوامە.موجتەبا خامنەیی لە تەندروستییەکی باشدایە و بە تەواوی سەرپەرشتی و بەڕێوەبردنی دۆخەکە دەکات.