جام کوردی - سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هۆشداریی ئەوەی دا پاشماوەی تیمی ئێپستن پیلانێکیان دژی وڵاتەکەی داڕشتووە.
عەلی لاریجانی، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند، بیستوومە پاشماوەکانی تیمی ئێپستن پیلانێکیان داڕشتووە بۆ ئەوەی ڕووداوێکی هاوشێوەی ١١ی سێپتێمبەر بخوڵقێنن و ئێران تۆمەتبار بکەن.
وتیشی، ئێران بە بنەمایی دژی ئەم جۆرە بەرنامە تیرۆریستیانەیە و هیچ شەڕێکی لەگەڵ گەلی ئەمریکادا نییە.
باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ لەسەر بنەمای دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لە حاڵەتی بەرگریداین. بێگومان لەم بەرگرییەدا، زۆر بەهێز و سەرسەختین بۆ سزادانی دەستدرێژکاران.