ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی رۆژی هەینی داهاتوو چاوەڕوانی بینینی مانگ دەكەن و پێشبینی دەكەن بینینی مانگ زۆر روون و بەرز بێت و رۆژی شەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت. 
ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە چاودێری بینینی مانگی دەکرێت بۆ دیاریکردنی کۆتایی مانگی رەمەزان و دەستپێکی مانگی شەوال.