بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەین کە بۆ ڕۆژی دووشەممە 16ـی 3ـی 2026 نۆرەیان گرتووە بۆ سەردانکردنی بەشی مۆڵەت، بەهۆی ئەوەی ئەو ڕۆژە پشووە، دەتوانن ڕۆژی پێنجشەممە 19ـی 3ـی 2026 سەردان بکەن بەبێ وەرگرتنی کۆدی نوێ.

دەشڵێت، ئەگەر ئەم ڕۆژەش کرایە پشوو، سەردانکردنیان دەکەوێتە ڕۆژی دووشەممە 23ـی 3ـی 2026 دوای جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.