ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کردوە، زانیارییەکان دەریدەخەن کە ئەم هێرشە لەلایەن ئەمریکا یان ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە بۆ فراوانکردنی شەڕ بەرەو ئامانجگەلێک کە لە کارنامەی ئێراندا نین.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم باسی لەوەشکردوە، ئێران هەر هێرشێک ئەنجامبدات بەفەرمی بەرپرسیارێتییەکەی دەگرێتە ئەستۆ.
سەبارەت بە هێرشەکەی سەر ڕاداری فڕۆکەخانەیەکی مەدەنیی لە کوێت، هەمان سەرچاوە ڕایگەیاند کە ئێران هیچ پەیوەندییەکی بەو هێرشەوە نییە.