​ڕۆژنامەی **"ئیسرائیل هیۆم"**ی زمانحاڵی تەلئەبیب، لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا کە پشتی بە لێدوانی باڵاترین بەرپرسانی سەربازی بەستووە، ڕایگەیاندووە کە خەمڵاندنە سەرەتاییەکانیان بۆ لاوازکردنی ئێران هەڵە بووە. ڕاپۆرتەکە بە ڕاشکاوی دەڵێت:

​"ئەگەری ڕووخانی دەسەڵاتی تاران لە ڕێگەی ئەم شەڕەوە زۆر لاوازە و بە پێچەوانەی پێشبینییەکان، ئێران بە پتەوی ماوەتەوە."

​بەپێی زانیارییەکانی ئەم ڕۆژنامەیە، سوپای ئیسرائیل خەریکی داڕشتنی سیناریۆیەکەیە بۆ دەربازبوون لەو جەنگە وێرانکارییەی کە تێی کەوتووە. سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل وادەی **١ی نیسان (جەژنی فەسح)**ی وەک کۆتا وادە بۆ وەستاندنی هێرشەکان دیاریکردووە. ئەمەش وەک دانپێدانانێکی ناڕاستەوخۆ دەبینرێت کە ئیسرائیل ناتوانێت چیتر لە بەرانبەر هێزی بەرگری ئێراندا خۆی ڕابگرێت.

ماوەتەوە بڵێین: ​جەنگەکە سەلماندی کە پێگەی تاران لە ناوچەکەدا زۆر لەوە بەهێزترە کە تەلئەبیب خەیاڵی بۆ کردبوو.

​ئیسرائیلیش تەنها دوو هەفتەی لەبەردەم ماوە بۆ ئەوەی بە هەر شێوەیەک بێت کۆتایی بەو هەڵمەتە بهێنێت کە هیچ دەستکەوتێکی سیاسی و سەربازی بۆ نەبووە.