بەپێی ئەو بەرپرسە، کارمەندانی کەرتی نەوت بە ورەیەکی بەرزەوە خەریکی کارن و هەوڵە بەردەوامەکانیان وایکردووە کە هەناردەی نەوتی وڵات بەردەوام بێت.
لە هەمان کاتدا، پەیامێکی تووند ئاراستەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کرا و جەختی لەوە کراوە کە کەشتییەکانی دووژمنان، لەوانە ئەمریکا و رژێمی زایۆنی، ڕێگەیان پێنادرێت لە گەرووی هورمز تێپەڕبن.
گوتەبێژەکە هۆشداریی دا لە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر کەرتی وزەی وڵاتەکە و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر دوورگەی خارگ رووبدات، وەڵامێکی توند و کاریگەر وەردەگیرێت و ئەو ناوچەیە بۆ دووژمنان دەبێتە شوێنێکی مەترسیدار.