ئەمیر ئەکرەمی نیا لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، ئەمریکا لە ڕێگەی دامەزراندنی بنکە سەربازییەکان لە وڵاتانی ناوچەکە هەوڵی چەسپاندنی هەژموونی خۆی داوە، بەڵام بەهۆی هێرشەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، زۆربەی ئەو بنکانە کراونەتە ئامانج و بەشێکیان تێکچووە.
بەپێی قسەکانی، ئەم ڕووداوانە سەلماندووە کە ئەو سیستمە چیدیکە کاریگەریی نییە و ناتوانێت ئامانجەکانی خۆی جێبەجێ بکات. هەروەها ڕەخنەی لە وڵاتە عەرەبییەکان گرت کە پشتیان بە ئەمریکا بەستووە و گوتی، ئەو وڵاتانە پارەیەکی زۆریان خەرج کردووە بۆ دابینکردنی ئاسایش، بەڵام ئێستا ئەمریکا نەک تەنها ناتوانێت ئاسایشی ئەوان، بەڵکو ناتوانێت ئاسایشی خۆی و ئیسرائیلیش بپارێزێت.
ئەکرەمی نیا ئاماژەی بەوەش کرد کە دابینکردنی ئاسایشی ئیسرائیل هەمیشە لە پێشینەی سیاسەتی ئەمریکادا بووە، بەڵام ئێستا بارودۆخەکە گۆڕاوە و زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە تێگەیشتوون کە پشتبەستن بە ئەمریکا ئاسایشیان بۆ دابین ناکات.
لە کۆتاییدا، گوتەبێژی ئەرتەش پێشبینی کرد کە دوای جەنگ، سیستمێکی نوێی ناوچەیی دروست دەبێت کە بەبێ ئامادەیی ئەمریکا و بە بەشداریی .وڵاتانی ناوچەکە خۆیان پێکهێنرێت