بەپێی ئەو گرووپە، هەرێمی کوردستان بە سەرەکیترین ناوچەی ئامانج دیاریکراوە، بە جۆرێک 50 هێرش تۆمار کراون کە لەوانە 48 بە درۆن و 2 بە مووشەک بوون.

لە بەشی دیکەی ئەم راگەیاندنەدا هاتووە کە بنکەی پشتیوانیی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە بەغداش 21 جار کراوەتە ئامانج (17 بە درۆن و 4 بە مووشەک)، هەروەها لە ئوردن 13 هێرش (هەموویان بە درۆن)، لە سووریا 11 هێرش (9 درۆن و 2 مووشەک)، لە سعودیە 9 هێرش و لە کوێتیش 6 هێرش ئەنجام دراون کە هەموویان بە درۆن بوون.

بەپێی راگەیاندنەکە، زۆرینەی ئەم هێرشانە بە درۆن ئەنجام دراون، کە وەک ئامرازێکی کاریگەر بۆ گەیشتن بە ئامانجە سەربازییەکان بەکارهاتووە.

سەرایا ئەولیا دەم کە یەکێکە لە گرووپە چەکدارەکان و بەشێک لەو پێکهاتانەی بە ناوی “مقاوەمەی ئیسلامی” ناسراون، جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەم هێرشانە وەک بەشێک لە وەڵامدانەوەی پەرەسەندنی دۆخی ناوچەیی ئەنجام دەدرێن.

ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە کە جەنگی نێوان ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتەوە دەستی پێکردووە و هێرش و کاردانەوە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامن