بەپێی ڕاگەیێندراوی ژمارە 32، ئەم هێرشە لە وەڵامی ڕووداوەکانی دواڕۆژدا ئەنجام دراوە و ئامانجی سەرەکیی ئەوە بووە کە کەشتییەکە لە ناوچەکە دووربخرێتەوە.

سوپای ئێران ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوکات بووە لەگەڵ ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی بۆ تەرمی 84 کەس لە کوژراوانی کەشتیی دەریایی “دێنا”، وەک ڕێزگرتنێک لە یادی ئەوان و 20 سەربازی دیکە کە شوێنەواریان ون بووە.

بەپێی راگەیاندنەکە، لە ئەم ئۆپەراسیۆنەدا مووشەکی کەنارئاو بۆ دەریا بەکارهاتووە بۆ ئاراستەکردنی ئامانجەکە.

ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە کە ملمڵانێی نێوان ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل چووەتە نێو ڕۆژی 19یەمەوە و بارودۆخی ناوچەکە هێشتا ئاڵۆزە.