لە بەیاننامەی سوپاکەدا هاتووە، ئەم ئۆپەراسیۆنە بە ناوی “بەڵێنی ڕاستەقینەی ٤” بەردەوامە و ئامانجی سەرەکیی تێدا ناوەندەکانی پلاندانان و کردارە شەڕەنگێزییەکانی رژێمی سەهیۆنیستییە. هەروەها ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەم هەنگاوە وەک وەڵامێکە بۆ تاوانەکانی دوژمن و خوێنی شەهیدەکان.

سوپای پاسداران دەڵێت زیاتر لە ١٠٠ ئامانجی سەربازی و ئەمنی لە ناوچە جیاوازەکاندا کەوتوونەتە بەر هێرش، و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەم ئۆپەراسیۆنە کاریگەریی بەرچاوی هەبووە لەسەر سیستەمەکانی کارەبا و فریاگوزاریی دوژمن.

هەروەها سوپاکە هۆشداری داوە، ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن، هەموو دامەزراوە گرنگەکانی وزە، بە تایبەتی گاز لە ناوچەکەدا، دەبنە ئامانجی هەنگاوەکانی داهاتوو.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی ئەمریکا و رژێمی سەهیۆنیستی بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران، و تاران جەخت دەکاتەوە کە وەڵامەکانی بەردەوام و بەهێزتر دەبن.