بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمی، هێرشەکان بوونەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە چەند یەکەیەکی کارپێکەری ناو پاڵاوگەکاندا، بەڵام بەپەلە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هاتنە سەر شوێن و توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
دامەزراوەکە جەختی کردەوە کە “هیچ زیانێکی گیانی” لەم رووداوەدا ڕووی نەداوە و کارمەندان بە سەلامەتی دەرچوون، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بەپێی پێوەرەکانی سەلامەتیی بەرز ئەنجامدراوە.
ئەو رووداوە لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامن، دوای ئەوەی ژێرخانی وزەی ئێرانیش بووە ئامانج، و تاران جەخت دەکاتەوە کە هەنگاوەکانی لە چوارچێوەی وەڵامدانەوە و بەرگریی نیشتمانی دایە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، هێرش و کاردانەوەکان لەنێوان لایەنەکاندا زیاتر بوونەتەوە و چەند وڵاتێکی ناوچەش بە مووشەک و درۆن رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە، ئەمەش دۆخەکەی ناوچەکە زیاتر هەستیار کردووە.