وی جەختی کردەوە کە “ئێران خەوتبوو، بەئاگاتان هێنایەوە”، و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم قۆناغە نوێیە تەنها وەڵامێکی کاتی نییە، بەڵکو بزووتنەوەیەکی قووڵ و بەردەوامە کە لە ناو گەلدا ڕەگداکێشاوە و بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەو پێش دەچێت.

قالیباف ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم بزووتنەوەیە بە هێزی گەل و بە یادکردنەوەی “شەهیدان” بەردەوام دەبێت و دەتوانێت هاوکێشەکانی ناوچەکە بگۆڕێت.

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە لە 28ی شوباتی 2026ەوە، هێرشە سەربازییەکان دژی ئێران دەستیان پێکردووە و لە بەرامبەریشدا هێزە چەکدارەکانی ئێران بە زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنی وەڵامیان داوەتەوە، کە بەردەوامیی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا زیاد کردووە.