قالیباف ئاماژەی بەوە کرد کە بە وتەی بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل، گوایە تا ئێستا ڕێژەیەکی زۆر لە شوێنەکانی هەڵدانی مووشەکی ئێران کراونەتە ئامانج، بەڵام ئەو جەختی کردەوە کە لە ڕاستیدا، توانای مووشەکی وڵات بە شێوەیەکی بەردەوام درێژەی هەیە.

ئەو زیاتر وتی:

“لە کاتێکدا دوژمن بانگەشەی کەمبوونەوەی تواناکان دەکات، کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە پەرەپێدانی توانای مووشەکی و هەڵدانیان بە ئاستێکی بەرزتر.”

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئەم جۆرە بانگەشانەی دوژمن بەشێک لە شەڕی دەروونی دانا و جەختی کردەوە کە ئەو هەواڵانە کاریگەری لەسەر ئیرادەی گەل و هێزە چەکدارەکانی ئێران نابێت.