جام کوردی - لە گەرمەی شەڕی سەپێنراوی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، داوایەکی ئاڕاستەی سەرکردەی وڵاتانی ئیسلامی کرد.
عێراقچی ڕایگەیاند: داوا لە سەرکردەی وڵاتانی ئیسلامی دەکەین، بە کردار نەک تەنیا بە قسە، دژایەتی و ڕەتکردنەوەی خۆیان بۆ دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ڕابگەیەنن.
هەروەها وتی: سەرکۆنەی ئەوە دەکەین کە هەندێک لە هێرشەکانی سەر ئێران لە وڵاتانی ئیسلامیی دراوسێوە ئەنجام دراون، مێژووش بە وردی دادوەری لەسەر هەڵوێستی سەرکردەکان دەکات.