عەمار حەکیم ئيدانه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران دەکات
11 کاتژمێر لەمەوبەر
جام کوردی - سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق ئيدانه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مریكاو ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران دەکات و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق هێڵی سورن و هێرشه‌كانی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبیش ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، لە وتاری جەژنی رەمەزاندا لە بەغدا وتی، ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه ده‌كه‌ن كه ده‌كرێنه سه‌ر ئێران.
وتیشی، ده‌ستدرێژییه‌كانی سه‌ر ئێران، ره‌تكراوه‌ن و هیچ پاساوێکیان نییە.
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه جه‌ختی كرده‌وه "سەقامگیریی ئێران و وڵاتانی ناوچەکە داواکارییەکی بنەڕەتییە و ناکرێ سازشی لەسەر بکرێ، چونکە خوێن و ئایین و داهاتومان یەکە و بێدەنگ نابین لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتێکی عەرەبی یان ئیسلامی.
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی عێراق، عەمار حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە "ئاسایش و بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق هێڵی سورن" و وتی "ئەو سەقامگیرییەی بە خوێنی شەهیدان هاتوەتە دی، نابێت بکرێتە قوربانی. ئێمە هەر هێرشێک بۆ سەر سەروەریی وڵات و دامەزراوە سەربازییەکان، بەتایبەتی حەشدی شەعبی رەتدەکەینەوە.
عەمار حەکیم داوای خێراکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی عێراق کرد و ئاماژەی وتی"ئیدی کاتی ئەوە هاتوە لە بازنەی چاوەڕوانی بێینە دەرەوە بۆ بازنەی کارکردنی بەرپرسانە. ئێمە هەمو رێگەیەکی دەستوری دەگرینەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەم داخرانە سیاسییە و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە بتوانێت خزمەتی گەل بکات.