ئەم هەواڵە، وەک هەورەبرووسکە بەسەر ئەوروپییەکاندا کەوتەوە، بەبێ زیادەڕەوی، هەموو میدیا ڕۆژئاواییەکان ئێستا باسی دەکەن.. هۆکارەکەش ئەوەیە، کە ئێمە لێرەدا باس لە بنکەیەکی ئاسایی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکەین.. ئەمە بنکەیەکی هاوبەشی بەریتانی-ئەمریکییە لە شوێنێکی دابڕاو لە دڵی زەریای هیندی، واتە زۆر دوورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وامان دەزانی لە دەرەوەی بازنەی ململانێکانە ..
🔸 بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"دا، ئەم دوو موشەکە ڕاستەوخۆ ئاراستەی بنکەکە کراون؛ دانەیەکیان بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە ئاسماندا کەوتووە، ئەوی تریان کەشتییەکی جەنگی ئەمریکی هەوڵی تێکشکاندنی داوە، تا ئێستاش پشتڕاست نەکراوەتەوە، کە ئایا بەرپەرچدانەوەکە سەرکەوتوو بووە یاخود موشەکەکە گەیشتووەتە ئامانجەکەی.
بەڵام کێشەکە لێرەدا نییە.. بابەتەکە زۆر لەوە گەورەترە..
🔸 چونکە بۆ یەکەمجارە ، کە مەودای موشەکەکانی ئێران تەنها لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا قەتیسنەکراون.!
🔸 ئێران لای خۆیەوە ئاشکرای کرد، کە موشەکی هەیە مەوداکەی دوو هێندەی ئەم مەودایەیە.. واتە بە کورتی: ئێران ئێستا توانای هەیە ئامانجەکان لە ناو جەرگەی بەریتانیا و فەرەنسا بپێکێت.!
🔸 وەزیری دەرەوەی ئێران "عەباس عێراقچی" پێشتر لە لێدوانێکدا وتبووی، کە مەودای موشەکەکانیان لە (٢٠٠٠) کیلۆمەتردا سنووردار کردووە، ئەم قسەیەش لەلایەن ڕاپۆرتە سەربازی و هەواڵگرییەکانی ئیسرائیلەوە پشتگیری دەکرا.. بەڵام ئەوەی ڕوویدا دەڵێت، کە ئەو قسانە تەنها "خەوکردنی موگناتیسی" بووە بۆ ڕۆژئاوا و هەڕەشەی ئێران ئێستا زۆر زیاتر بووە و ڕاستەوخۆ دەست دەخاتەسەر ملی هەموو ئەوروپا.!
🔸 ئەم هەواڵە دوای ئەوە هات، کە بەریتانیا ڕەزامەندیدا بە ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی ئەم بنکەیە بۆ لێدانی ئەو شوێنە ئێرانییانەی هەڕەشە لە گەرووی هورمز دەکەن، بەڕاستی پسپۆڕانی بەریتانی بۆ هاوکاری ناردووە، قسەش هەبوو، کە بە نیاز بووە کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگریش بنێرێت.. ڕاستەوخۆ دوای چەند کاتژمێرێک، ئەم هەواڵە لەپڕ دەرکەوت تا وەک هەورەبرووسکە بدات لە سەری هەموو ئەوروپا.
🔸 تۆ وێنای ئەوە دەکەیت ئەگەر ئێران بتوانێت ناو جەرگەی شارە ئەوروپییەکان بۆردومان بکات؟ وێنای ئەوە بکە بۆ نموونە ئەو یۆرانیۆمە پیتێنراوەی هەیەتی بیخاتە سەر کڵاوەی جەنگی و "کڵاوەی پیس" (Dirty Warheads) دروستبکات و لە لەندەن یان پاریس بدات؟ ئەمە ئێستا کێشەیەکی زۆر گەورەیە بۆ ئەوان..
🔸️ پرسیارەکە ئەوەیە کە ئێران چۆن گەیشتە ئەم تەکنەلۆژیایە؟!
🔸 هەندێک شیکاری دەڵێن تەنها ئێران لە پشت ئەم تەکنەلۆژیایەوە نییە، زۆر گونجاوە ڕووسیا و چین لە پشت ئەم پەرەسەندنە ترسناکەوە بن.. بەتایبەت ڕووسیا، کە ڕەنگە ئەم تەکنیکییانەی دابێتە ئێرانییەکان، وەک بەشێک لەو گرژییەی ئێستا لە نێوان ڕووسیا و ئیسرائیلدا هەیە.!
🔸 هەروەها ئەگەرێکی تریش هەیە، ئەویش ئەوەیە، کە ئەمە ئۆپەراسیۆنێکی "ئاڵای ساختە" (False Flag)ی نوێ بێت لەلایەن ئەمریکا یان ئیسرائیلەوە بۆ ئەوەی بەریتانیا و ناتۆ پاڵ بنێن بۆ چوونە ناو جەنگی ڕاستەوخۆ دژی ئێران بۆ لەناوبردنی توانای موشەکییەکەی تا نەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئەوروپا.. کێشەکەش ئەوەیە ئەمە لە هەمان کاتدا دێت، کە ئێرانییەکان داوای هاوپەیمانی لە موسڵمانان دەکەن، و "موجتەبا خامنەیی" لە وتارەکەیدا ئەمڕۆ داوای پێکهێنانی "ناتۆیەکی ئیسلامی" کرد، کە پارێزگاری لە تەواوی ناوچەکە بکات و ئەمریکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربکات.!