لە بەشێکی تری ئەم هێرشانەدا، سوپای پاسداران چەندین بنکەی سەربازیی گرنگی ئەمریکای وەک ئەلخەرج، ئەلزەفرە، عەلی سالم و بارەگای کەشتیگەلی پێنجەمی دەریایی بە مووشەکەکانی «قیام» و «عیماد» و هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئامانجگرتووە.
هاوکات، بە بەکارهێنانی مووشەکی هێشوویی جۆری «خوڕەمشەهر-٤» و «قەدر»، ناوچە هەستیارەکانی حەیفا، تەلئەڤیڤ و کیریات ئۆنۆ بۆردومان کراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە چڕانە بەشێکە لە ستراتیژی نوێی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کە جەخت لە سەر ئەو ناوەندانە دەکاتەوە کە سەرچاوەی هێرش دژ بە خاکی ئێرانن.
هەروەها ئاماژە دراوە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە سەرپەرشتی و رێنماییی حکیمانەی ڕێبەری بەڕێز موجتەبا خامنەیی، لە ئاستی بەرزی ئامادەباشیدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشە و دەستدرێژییەک.