بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، ئەم هێرشانە بە مووشەکەکانی فەتاح، قەدر و عیماد ئەنجامدراون و ناوچەکانی عەراد، دیمۆنا، ئیلات، بێر سەبع و کریات گەت بەوردی کراونەتە ئامانج.

سوپای پاسداران ئاشکرای کردووە کە لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا، زیاتر لە 200 کەس کوژراو و بریندار بوون.

لە بەشێکی تری ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەروەها هەندێک بنکەی پەیوەندیدار بە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەش کراونەتە ئامانج.

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، ڕاپۆرتە مەیدانییەکان باس لەوەدەکەن کە بەهۆی قەبارەی هێرشەکان و زیانەکان، دەسەڵاتدارانی ئەمنی لە ئیسرائیل هەوڵدەدەن سنوور لەسەر بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان دابنێن، بە تایبەت سەبارەت بە ئاماری ڕاستەقینەی زیانە گیانی و ماددییەکان.