جام کوردی - "عەباس عێراقچی" وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ "بەدر ئەلبوسەعیدی"هاوتا عومانەییەکەی، جەختیان لە پێویستیی بەردەوامبوونی ڕاوێژەکانی نێوان هەردوو لا کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: "عەباس عێراقچی" لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ "بەدر ئەلبوسەعیدی"وەزیری دەرەوەی عومان،دوایین پێشهاتەکانی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکای بۆ سەر ئێران تاوتوێ کرد.
هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد : کە "عێراقچی " و "ئەلبوسەعیدی" جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و ڕاوێژەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا کردۆتەوە.