جام کوردی - (حزبوڵا)ی لوبنانی ڕایگەیاند کە بە مووشەک کۆبوونەوەیەکی سەربازانی (ئیسرائیلی) لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی "مەتەڵا" و سەربازگەی "برانێت" کردووەتە ئامانج.
حزبوڵا ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت : وەک تۆڵە بۆ قوربانیەکانمان و خوێنی شەهیدەکانمان، لە کاتژمێر 14:30ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ژمارەیەک مووشەک کۆبوونەوەیەکی سەربازانی سوپای (ئیسرائیلی)ی دوژمنمان لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی مەتەڵا کردە ئامانج.
لە بەیاننامەیەکی تردا حزبوڵا رایگەیاندوە : بۆ بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی، لە کاتژمێر 14:45ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بە ژمارەیەک مووشەک کۆبوونەوەیەکی تری سەربازانی سوپای (ئیسرائیلی)مان لە سەربازگەی برانێت کردە ئامانج.