ناوبراو پێیوایە ئەمریکا لەژێر سایەی "مەبدەئی ترەمپ"دا، هیچ بەهایەک بۆ وەفا و متمانە دانانێت و تەنها بەدوای بەرژەوەندییە تەسکەکانی خۆیدا دەگەڕێت.
بەرپرسی مەڵبەندی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی ئاماژە بەوە دەکات کە ترەمپ لەوپەڕی غروردایە و بەرژەوەندییەکانی خۆی تەنانەت لە سەروو بەرژەوەندیی هاوڵاتیانی ئەمریکاشەوە دەبینێت. ئەو دەڵێت: "ترەمپ لەم جەنگەدا دۆڕاوە و پەنا بۆ چەواشەکاری دەبات؛
وتیش ئامانجی سەرەکی ئەو وڵاتانی کەنداوە کە چەندین ساڵە نەوتیان بەخۆڕایی لێ وەردەگرێت و وەک مانگا دەیاندۆشێت، لە هەمان کاتدا بە درۆ پێیان دەڵێت کە بۆ پاراستنی ئەوان هاتۆتە ناوچەکە."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، فاروق حەمە نەجیم تیشک دەخاتە سەر کێشەی گەرووی هورموز و دەڵێت: "کاتێک ئێران لە کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورموزدا سەرکەوتوو بوو، ترەمپ ڕایگەیاند کە ئەرکی ئەوان نییە ئەو گەرووە بپارێزن." ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ئەمریکا تەنها کاتێک ئامادەی بەرگرییە کە بەرژەوەندیی ڕاستەوخۆی هەبێت.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە کە ئەگەر ئەمریکا جەنگی لە ناوچەکە هەڵنەگیرساندایە، ئێران گەرووی هورموزی بەڕووی ئەو وڵاتانەدا دانەدەخست، بەڵام چونکە ئەو وڵاتانە خاکەکەیان کردۆتە بنکەی سەربازی بۆ هێزەکانی ئەمریکا، کەوتوونەتە ناو ئەو گێژاوەوە.
لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا، بەرپرسی مەڵبەندی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی هۆشداری دەداتە وڵاتانی ناوچەکە و دەڵێت: "ئەمریکا بەدوای پاراستنی کەسەوە نییە؛ تەنها بەدوای سوودی خۆیەتی. ئیتر لەگەڵ هەر لایەنێک بەرژەوەندیی هەبێت، بۆ ماوەیەکی کاتی دەبێتە دۆستی، بەڵام هەر کە بەرژەوەندییەکەی نەما، نەک هەر نایانپارێزێت، بەڵکو تەنانەت نایانناسێتەوە.