دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئێران گورزەی ٨٠ـی هێرشی درۆنی و موشەکیان بۆ سەر ئیسرایل دەستپێکرد، بە گوێرەی ئاژانسەکان، ئێران کۆمەڵە موشەکێکی زۆری بۆسەرناوەندە سەربازییەکانی باکووری ئیسرایل ئاراستە کردووە، هاوکات، بنکەیەکی سوپای ئەمریکایان لە بەحرەین بە ئامانج کردووە.
لەوبارەیەوە، وەزارەتی بەرگری بەرگریی سعودیەش دەڵێت، لە هێرشەکانی ئێران بۆسەر ناوەندی پیشەسازی و نەوت و وزەی وڵاتەکە، ٢٨ درۆن و مووشەکێکی ئەو وڵاتەیان تێکشکاندووە.