جام کوردی- سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی هۆشداری دا لە پیلانێک بۆ داگیرکردنی یەکێک لە دوورگەکانی ئێران لەلایەن دوژمنانەوە بە پشتیوانی یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە.

محەممەد باقر قالیباف ڕایگەیاند: بەپێی هەندێک داتا، دوژمنانی ئێران بە پاڵپشتی یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە، ئۆپەراسیۆنێک بۆ داگیرکردنی یەکێک لە دوورگەکانی ئێران ئامادە دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: هەموو جموجۆڵەکانی دوژمن لەژێر چاودێریی هێزە چەکدارەکانماندایە. ئەگەر هەر هەنگاوێک بنێن، هەموو ژێرخانی ژیانی ئەو وڵاتە ناوچەییە دەبنە ئامانجی هێرشی بێوچان بەبێ سنووردارکردن.