جام کوردی - NBC بڵاوی کردەوە؛ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕۆژانە تەنها کورتەیەکی دوو خولەکی دەربارەی هێرشەکانی ناو ئێران پێدەگات—تەنها "دیمەنی دەستکەوتەکان": تەقینەوە و سەرکەوتنەکان؛ ئەمەش نیگەرانیی ئەوەی دروستکردووە، کە ناوبراو وێنە تەواوەکەی جەنگی پێنەگات، بەشکستەکانیشەوە.

  'لە ڕاستیدا، ڕاستەوخۆ کۆمەڵێک چیرۆکی "سەرکەوتنی تاکتیکی" هەڵبژێردراوی بەسەردا دەخوێنرێتەوە، لەناو بازنەیەکی داخراوی کەسە نزیکەکانیدا، کە هەمان گێڕانەوە دووبارە دەکەنەوە، ئەمەش وای لێ کردووە لەناو ژینگەیەکی دەنگدانەوەدا (echo chamber) گیر بخوات، کە بەرهەمی خۆیەتی.

ئەم بارودۆخە لە ئەدۆلف هێتلەر دەچێت لە هەفتەکانی کۆتایی ژیانیدا لەناو پەناگەکەی (Bunker) بەرلین—بە تەواوی لە واقیع دابڕاوە و ناتوانێت قەبارەی ئەو کارەساتە ستراتیژییە تێبگات، کە ڕووبەڕووی بووەتەوە'