جام کوردی - وتەبێژی بارەگای ناوەندیی "خاتەمولئەنبیا"ی ئێرانی، ئیبراهیم زولفەقاری، چوارشەممە جەختیکردەوە: دۆخەکە لە "گەرووی هورمز" گۆڕاوە و ناگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێشوو.
زولفەقاری لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە: "دۆخی گەرووی (هورمز) ناگەڕێتەوە بۆ ئەو بارودۆخەی پێشتر هەیبوو، و ئیرادەی تارانە کە سروشتی ڕووداوەکانی داهاتوو دیاری دەکات."
وتیشی: "یاساکانی هاتوچۆ و دەریاوانی بە شێوەیەکی توندوبەهێز دووبارە نووسراونەتەوە، بە جۆرێک کە تێپەڕبوونی هێزەکانی ئەمریکا و هەر کەسێک کە پەیوەندی بە ستەمکارانەوە هەبێت قەدەغەیە، و پێدانی مۆڵەتی تێپەڕبوون ئێستا تەنها لە دەستی ئێراندایە."
ئاشكراشیكرد: "بەرگری و توانای هێزە چەکدارەکان لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ساتێکدا بەهێزتر دەبن،" هەروەها سەرکردە سیاسییەکانی لایەنی بەرامبەری بەوە وەسف کرد کە "تووشی شۆکی مێشکی سیاسی بوون، ئەمەش لە کۆتاییدا ناچاریان دەکات مل بۆ ئەنجامەکانی جەنگ بدەن و لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن."