​بەپێی تێڕوانینەکانی کاروان عەلی، یەکێک لە چەکە هەرە بەهێزەکانی ئیسرائیل لە مێژوودا، بەکارهێنانی میدیا بووە بۆ ئەوەی هەمیشە خۆی وەک "قوربانی" و بەرامبەرەکانی وەک "دڕندە" نیشان بدات. بەڵام لەم شەڕەدا ئەو وێنایە درزی تێبوە و جیهان ڕووی ڕاستەقینەی ئەم هاوپەیمانێتییەی بۆ دەرکەوتووە. نوسینەکە ئاماژە بەوە دەکات کە زمانی هەڕەشەی ئەمریکا و ئیسرائیل زۆرتر بۆ "ترساندن" بەکاردێت، چونکە زۆربەی لێدوانە توندەکانیان لە کرداردا جێبەجێ نەکراون و ناچار بوون ڕێگەی دیکە بگرنە بەر.

​لە کاتێکدا ئیسرائیل و ئەمریکا هەوڵیانداوە لە ڕێگەی بە ئامانجگرتنی دامودەزگا مەدەنییەکان و ژێرخانی ئابوورییەوە، وورەی گەلی ئێران بڕوخێنن، بەڵام کاروان پێی وایە ئەم ستراتیژییە "تیرۆریستییە" ئەنجامی پێچەوانەی هەبووە.

​چونک ئەوان وایان دەزانی دوای شەهیدکردنی سەرکردەکان، ئێران دەڕوخێت.

بەڵام لە ​ئەنجامدا شەهیدبوونی سەرکردەکان بووە هۆی ئەستورتربوونی ڕقی جەماوەری و یەکگرتوویی زیاتر دژی ئەمریکا و جولەکە.

​ئەو شرۆڤەکارە بۆ جام کوردی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئێران لە ڕووی سەربازییەوە سوپرایزی گەورەی بۆ بەرامبەرەکانی هەبووە. کاریگەرییەکانی ئەم جەنگە تەنها لە مەیدانەکەدا نەمایەوە، بەڵکو:

​فشاری ئابووری و داخستنی گەرووی هورمز هاواری هەموو جیهانی بەرزکردەوە.

​لە ئێستاشدا بەکارهێنانی چەکی نوێ و خستنەخوارەوەی فڕۆکەکانی دوژمن، قەناعەتی لای ئەمریکا و ئیسرائیل دروستکرد کە بەردەوامبوونی شەڕەکە لە بەرژەوەندییاندا نییە.

​چونکە بارانە موشەکییە بێوچانەکان و پێدانی گورزی کوشندە بە ناوچە ستراتیژییەکانی ئیسرائیل، هاوکێشەکەی گۆڕی.

​لە کۆتایی گفتوگۆکەیدا کاروان عەلی دەڵێت: ئەو لایەنانەی پێشتر بە گاڵتەوە باسی گفتوگۆیان دەکرد، ئێستا لەژێر فشاری شکستەکاندا ڕێگەی دیپلۆماسییان قبوڵ کردووە. کۆماری ئیسلامی ئێران ئێستا لەوە تێگەیشتووە کە هەڕەشەکانی ئەمەریکا "ووتەی بێ ناوەڕۆکن".

​ئەم جەنگە، وەک کاروان عەلی ئاماژەی بۆ دەکات، بەرەو قۆناغێک دەڕوات کە تێیدا گەلی "زوڵملێکراوی ئێران" بەسەرکەوتوویی دەردەچێت و بەرەی بەرامبەریش بە "سەرشۆڕی" و شکستەوە مەیدانەکە جێدەهێڵن.