جام کوردی - لە دەسپێكی ئەم شەڕەوە كۆمەڵێك شرۆڤەكاری بەڕێز بەڕاست و چەپ دا ئەیهێنن و ئەیبەن ، لە پاش نزیكەی مانگێك دەڵێن دیارە ئێمە لەسەر ئەم مێزە حسابمان بۆ هەندێ شت نەكردوە بۆیە لەوا نەمان پێكاوە !

ئاخر چاوەكەم ئێوە لە دوو ڕۆژەی جەنگەكە ئەتان ووت ئێران لەو چەن ڕۆژە دەڕوخێت ! ناوخۆێ لێ هەڵ دەستێت و ئۆپۆزسێۆن ئامادەكراون فاڵیشتان بۆ دوای ڕوخانەكەش دەگرتەوە  ! ئاخر عزیزم لەشەڕێكی واگەورەدا كە ئاگروئاسن ئەبارێت ، بەوفەرهەنگەی ئێرانیەكان هەیانە  ، بەو هێزەگەورە مرۆیە كە دەسەڵات هەیەتی ، چۆن ئەو ووڵاتە دەڕوخێت ؟

پاش چەند ڕۆژێكی تر لەشەڕەكە كە تێ پەڕی فەرمووتان ئێران هیچ چارەیەكی نیە جگە لە {خۆبەدەستەوە دان و تەسلیم بوون} ئاخر باوكی باوكم لە فەرهەنگی فارسدا بەپێی مێژوو تەسلیم بوون كوا ؟ بەو مانایە ئێوە لێكدانەوەتان بۆ دەكرد ، لێرەدا قسەیەكی خۆمانم بیردێتەوە  ئەگەر كەسێك لەگەڵ كەسێكی كەلەڕەق و ئینكارو ئازا  بەشەڕ بهاتایە ناوبژیوانان بەئاسان سوڵحەكەیان بۆ نەدەكرا ئەیان ووت كورە كاكە بۆخاتری خوا تۆ لەگەڵ كێ تێكەوتویی ئەوە ئەڵەی (پاس ـــ دارە )بەئاسانی لە حسابی خۆی دانابەزێت بەڵام ئێستا( امرـــ یکا) و ( اسرا ـ ئیل )لەگەڵ (پاس ـــ دار )تێ كەوتون ئیتر چۆن تەسلیم ئەبن  ؟

 ئێوەی بەڕێز هیچ حسابێكتان بۆ ئەو خوێنە گەورەیە نەكرد كە ئێرانیەكان ڕێبەرەكەیان كرایە ئامانج كە  سمبولی ملوێنان  كەسە ! ئەو كردارە پێچەوانەی هەموو عورفێكی جەنگە ، بەو كارە دوشمنایەتیەكی قوڵیان بۆ خۆیان دروست كرد، ئەگەر جەنگەكەش  تاكتیكی بوەستێت  ، ڕێكەوتنیش بكرێت  ، پێم وایە ئەو مەسەلە لە ناو دووتوێی نانێكی گەرم دەمێنێتەوەو لە جێگایی خۆیەتی!

كاكی برام ئێوە ئەڵەی لەبیرتان چوە كە تازە شۆڕشی  ئیسلامی هاتبوە سەر حوكم ساڵی 1979ئێران بەشێكی خاكەكەی لەدەس دا ، هەرلە جنوبی ئێران تادەگاتە بەشی كوردستان ، كە خۆی كۆكردەوە لە ماوەیەكی كەم هەموویی گرتەوە ، ئەوكاتەش یك موشەكیشی نەبوو بە هەندێ چەكی پاشماوەی ڕژێمی شاە وەك تۆپی ١٢٠ ملم و هاوەن و چەكێكی سوك كە پێی ئەوترا( ژێرسێ) ئەگەر وریاشی نەبویتایە خۆشتی ئەكوشت لە پڕ دەتەقی بەو چەكانە هەشت ساڵ بەردەوامی بەو شەڕەی عێراق دا ،كە لەو كاتە 30 دەوڵەتی دنیا یارمەتی ڕژێمی بەعس یان ئەدا كە سەرگەورەكەیان امریكا بوو !

كەواتە ئێوەی بەڕێز دووجار بیربكەنەوە : ئێران یك ملوێن بەسیجی، هەیە نیوملوێن خانوادەی شهدای هەیە ، یك ملوێن خۆبەخشی یەدەكی هەیە ، سەدان فەرماندەی جێگرەوەی هەیە ، خاوەن سوپایەكی بەهێزە ، خاوەن موشەكی چوارهەزار كیلۆمەتری و زیاتریشە ، لە هەمووی گرنگتر خاوەن ئیرادەیەكی بەهێزە ، كە لە نێوان مردن و ژیان ئەوان مردن هەڵ دەبژێرن ، شەڕەكەش جگە لە ڕەهندە سیاسیەكەی بوەتە شەڕێكی عەقیدەتی .بۆیە بەدڵ نیایی تەسلیم نمیشە .

لەكۆتایدا خوای گەورە كوردستان بپارێزێت  میللەتە ستەم دیدەكەمان لە هەموو ناخۆشیەك بەدوور بكات.