بەپێی شیکردنەوەکانی، لە ئێستادا ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەو ئاژانسە هەواڵییە جیهانییەکان بە وردی چاودێری گەڕانەوەی دۆناڵد ترامپ بۆ گۆڕەپانی سیاسی دەکەن، کە وەک گەڕانەوەیەک بۆ بنەماکانی پاڵپشتیکردنی بەهێزی ئیسرائیل دەردەکەوێت.

​زەڵمی ئاماژە بەوە دەکات کە ترامپ لە ئێستادا لە بەردەم دوو جۆر هەڵوێستدایە؛ لە لایەک بێدەنگی و لە لایەکی تر وەڵامدانەوەی ناڕوون بۆ ئەو پرسیارە جدیانەی کە ئاراستەی دەکرێن. ئەم ناڕوونییە وایکردووە کە میدیاکان تووشی جۆرێک لە سەرلێشێوان ببن لە ئاست تێگەیشتن لە هەنگاوە کردەییەکانی داهاتووی، چونکە گوتارەکان زیاتر لە چوارچێوەی کات کوشتن و بێ ناوەڕۆکیدا دەبینرێنەوە.

​لە بەشێکی تری گفتوگۆکەیدا، دکتۆر موئمین تیشکی خستە سەر ئەگەری بەتەنیا جێهێشتنی ئیسرائیل و دەڵێت کە ڕەنگە ترامپ ڕووبەڕووی دۆخێک ببێتەوە کە تێیدا پابەند نەبێت بەو شتانەی کە سیاسیەکان ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل چاوەڕێی دەکەن. هەرچەندە لە ئێستادا زۆرێک لە چاودێران ناتوانن بڕیاری کۆتایی لەسەر ئاڕاستەی ڕووداوەکان بدەن، بەڵام گوتارەکانی ناوخۆی ئیسرائیل ئاماژە بە هەڵکشانی گرژییەکان و گۆڕانی هاوکێشەکان دەدەن.