جام کوردی - ئیسرائیل دوو بنکەی سەرەکیی پەیوەندیدار بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانی لە ناوخۆی ئەو وڵاتە پێکاوە. هێرشەکان کارگەیەکی بەرهەمهێنانی "ئاوی قورس" و بنکەیەکی بەرهەمهێنانی "کێکی زەرد"یان کردووەتە ئامانج.
ئەو دوو دامەزراوە ئەتۆمییەی ئێران کە کراونەتە ئامانج بریتین لە: کۆمەڵگەی ئەتۆمیی ئەراک (خۆنداب): ئەم شوێنە مەڵبەندی سەرەکیی بەرهەمهێنانی ئاوی قورسە لە ئێران. پێکانی ئەم دامەزراوەیە لێدانێکی گەورەیە لە توانای ئێران بۆ کارپێکردنی کارلێکەرە ئەتۆمییەکان کە دەتوانن پلوتۆنیۆم بەرهەمبهێنن.
دامەزراوەی پیشەسازیی ئەردەکان (یزد) ئەم شوێنە گەورەترین بنکەی بەرهەمهێنانی کێکی زەردە (Yellowcake) لە ئێران، کە ماددەی خاو و سەرەکییە بۆ پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم.