پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕاگەیەندراوی ژمارە ٤٩ی ئۆپەراسیۆنی "وەعدەی سادق ٤"دا ڕایگەیاند:
دەستدرێژی درۆنی بۆ سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دهۆک، نموونەی کردەوەیەکی تیرۆریستییە لەلایەن دوژمنانی دەستدرێژکارەوە، کە پێشینەکەیمان لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە تیرۆرکردنی نامەردانەی بەرپرسانی باڵای ئێران و خەڵکی ستەملێکراوی ئێران لەلایەن سوپا تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و سەهیۆنیستەوە بینیوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: ئەم کارە تیرۆریستییانە نیشاندەری هەوڵە پیسەکانی دوژمنانی شەڕخوازە بۆ زیان گەیاندن بە ئاشتی، سەقامگیری و هاوکارییە هەرێمییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیسوپای پاسدارانی ئێراندا هاتووە: جگە لەوەی ئەو دەستدرێژییە تیرۆریستییەیان شەرمەزار کردووە، هاوکات ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاندووە بۆ پشتگیریکردن و بەرگریکردن لە ئاسایشی دراوسێکان، لە ڕێگەی بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییەکان و دروستکردنی قەڵغانێکی بەرگری بەکۆمەڵ لە ناوچەکەدا لەلایەن وڵاتان و ئەکتەرە ناوچەییەکانەوە، لە بەرامبەر خراپەکارییەکانی سوپای ئەمریکا و ڕژێمی سەهیۆنیستی.