​بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی فەیسبووک لەسەر پۆستێکی ماڵپەڕی "جام کوردی" تێڕوانینی خۆیان دەربڕی و

​لە کۆمێنتەکاندا، هاوڵاتیان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەم دۆخەی ئێستا بەسەر تەلئەبیبدا هاتووە، وەڵامێکە بۆ ئەو وێرانکارییەی لە غەززە ئەنجامدراوە. فازیل موستەفا، یەکێک لە بەکارهێنەران، نووسیویەتی: "سوپاس بۆ خوای تاقانە کە لوتی جولەکەی شکاند؛ ئەوەی ئیسرائیل بە غەززەی کرد، ئێران هەموو هەقێکی لێ کردەوە و ئێستا تەلئەبیب هاوشێوەی غەززە وێران و خاپور دەبینرێت."

​لە لایەکی ترەوە، گومان لە بانگەشەکانی ئیسرائیل بۆ ئاشتی دەکرێت. بیلال سەباح پێیوایە داواکارییەکانی ئیسرائیل تەنها تەکتیکێکە و دەڵێت: "جولەکەی ترسنۆک درۆ دەکات؛ ئەو کاتەی داوای ئاشتی دەکەن، دڵنیابن زیاتر بەتەمای کاری نائینسانیین."

​نزا و پشتگیری بۆ هێرشەکان

​ئەحمەد زراری و ئیبراهیم سەلام، نزا و خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم دۆخەی ئیسرائیل دەربڕیوە. ئیبراهیم سەلام نووسیویەتی: "خوایە ئەم دڵخۆشیەم زیادی بکەیت کە ئیسرائیل لە شکست و دۆڕاندا دەبینم."

هەروەها گۆران بەکر دەستخۆشی لەو هەنگاوانە دەکات و دەڵێت: "هەر بمێنێت ئێران بۆ لوت شکاندنی جولەکە."

​ئەم کاردانەوانە نیشانەی ئەوەن کە شەقامی کوردی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە وردی چاودێری ململانێکان دەکەن و بەشێکی زۆریان هێرشەکان وەک "تۆڵەسەندنەوە" بۆ خەڵکی فەلەستین وێنا دەکەن.