جام کوردی - تۆڕی MS NOW لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، ئێران ئێستا و لەچاو پێش دەستپێکردنی شەڕی سەپێنراوی ئەمریکی - ئیسرائیلی، بەهێزترە.
لەم ڕاپۆەرتەدا هاتووە: شەڕی ترەمپ لەگەڵ ئێران بە باشی بەڕێوە ناچێت. ئەو ململانێیەش بە بەڵێنی ئەوەی کە هەڵمەتێکی ئاسمانی بۆ دەستپێکردنی گۆڕینی دەسەڵات لە کورتخایەنی “دوو سێ ڕۆژ”دا کەڵک وەربگرێت، دەستیپێکرد.
ئاماژە بەوەش دراوە؛ بەڵام دوای چوار حەفتە، حکومەتی ئێران، هێزە سەربازییەکان و هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە شێوەیەکی بەرز کاریگەر دەمێننەوە. ڕاپەڕینێکی جەماوەری ڕووینەداوە و حکومەتی ئێران کۆنترۆڵی گەرووی هورموزی کردووە، بەمەش نرخی نەوتی جیهانی بەرزبووەتەوە و ترەمپیش تووشی شۆک بووە.